AP ١٤٠١ گەڵاڕێزان ١ ٠٩:٠٠

گۆڤاری فوربز:

گرووپەکانی سەر بە تورکیا لە سووریا داهاتوویەکی باشیان نابێت

گرووپەکانی سەر بە تورکیا لە سووریا داهاتوویەکی باشیان نابێت

گۆڤاری فوربز بە ئاماژە بە پێکدادانەکانی نێوان بەرەی نوسرە لەگەڵ سوپای ئازادی سووریا سەر بە تورکیا و لاواز بوونەوەی گرووپەکانی سەر بە تورکیا لە ئەو وڵاتە، نووسی: داهاتووی گرووپەکانی سەر بە تورکیا لە سووریا تاریکە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گۆڤاری فوربز لەسەر ڕووداوەکانی دوو هەفتەی ڕابردوو لە باکووری ڕۆژاوای سووریا و پێکدادانەکانی هەیئەت تەحریرولشام لەگەڵ گرووپەکانی سەر بە تورکیا لە باکووری ئەدلەب باسی کردووە. ئەو گۆڤارە پێکدادانەکانی ئەم دواییەی نیشانەی لاواز بوونەوەی گرووپەکانی سەر بە تورکیا وەسف کرد.

لە وتاری ئەو گۆڤارە داهاتووی گرووپەکانی سەر بە تورکیا ناڕوون و تاریک وەسف کراوە چونکوو بە پێی نووسراوەی ئەو گۆڤارە، گرووپەکانی سەر بە تورکیا لە باری سیاسیەوە پێگەیەکی پتەویان نییە و لە ئیدارەی ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی خۆیان سەرکەوتوو نەبوون. فوربز هۆکاری ئەو ناکرامەییەی دەرهێنانی ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی سوپای ئازادەوە لەلایەن هەیئەت تەحریرولشامەوە وەسف کردووە لە حاڵێکدا کە ئەو گرووپە لە لیستی گرووپە تیرۆریستییەکانە.

فوربز هۆکاری لەدەست دانی هەنێک ناوچەی کوردنشینی سووریا وەکوو عەفرین و کۆنترۆڵی لەلایەن تورکیا و سوپای ئازادەوە نیشان دانی گڵۆپی سەوزی ڕووسیا بە ئەنقەرە بۆ هێرش بە کوردەکان راگەیاندووە.

News ID 43880

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha